کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە: ١٢ شەهید

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.
هێرشە جینۆسایدییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەردەوامە. سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ١٢ فەلەستینی لە هێرشەکاندا شەهید بوون.
بەپێی سەرچاوەکان، ٦ شەهید بۆ نەخۆشخانەی شیفا، شەهیدێک بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی، ٤ شەهید بۆ نەخۆشخانەی عەودە و شەهیدێک بۆ نەخۆشخانەی ئەقسا گواسترانەوە.
جگە لەوەش هێزەکانی داگیرکەر تەقەیان لە خەڵکی سڤیل کردووە کە لە دەوروبەری خاڵێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی دەشتی غەززە کۆبوونەتەوە. لەو هێرشەدا ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە تایبەتی لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور، بەردەوام بوون لە بۆردومانە توندەکانیان و ماڵ و باڵەخانە بەرزەکانیان بە ڕۆبۆتی پڕ لە تەقەمەنی تەقاندەوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم شێوازە بۆ ناچارکردنی خەڵکی مەدەنی بۆ ڕاکردن و ناچارکردنی چۆڵکردنی بەکۆمەڵ بەکار دەهێنرێن.
لە هێرشەکانی ڕۆژی هەینیدا ٧٠ فەلەستینی شەهید بوون. بەمەش ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٦٤ هەزار و ٧٥٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەیشتە ١٦٤ هەزار و ٥٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای لوبنان چەک و تەقەمەنی لە کەمپەکانی فەلەستین لە بەیروت کۆکردەوە. کارناسان دەڵێن ئەم هەنگاوە لەژێر گوشاری ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا ئەنجام دراوە و کۆکردنەوەی هەموو ئەو چەکانە، گرووپە خۆڕاگرییەکانی لوبنان لاواز دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٤ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.